ڕوونکردنەوە

 وتەبێژێک بە ناوی حزبی ڕزگاریی کوردستانەوە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە هەنگاوی بەرەو یەکگرتن لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە، هەندێک کەس و لایەن وا تێگەیشتن کە ئەم پڕۆسەیە تەواو بووە و هەردوو لایەن تێکەڵاوبوونە، لەو پێوەندەدا پرسیاری زۆر کراوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین  بۆ هەموو لایەکی ڕوون بکەینەوە کە ساڵی ڕابردوو حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان نیازی خۆئامادەکردنی بۆ پێکهێنانی چوارەمین کۆنگرە ئاشکرا کرد ، بۆ ئەو مەبەستە لە ڕۆژی هەژدەی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب،  نامەیەکی کراوەی بۆ ئەو هەڤاڵە دێرینانەی پارتی گەل نارد کە سەربەخۆن و لەگەڵ هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی کار ناکەن و داوای لێکردن کە بێن و بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی حزبی ڕزگاریی کوردستاندا بکەن، دوایی ژمارەیەکی بەرچاو وەڵامی نامەکەی هەڤاڵ سکرتێری گشتی حزبیان داوە و ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند و بۆ خەبات تێهەڵچوونەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی بیست و شەشی مانگی ڕابردوو، هەڤاڵ (ڕێکار ئەحمەد) سکرتێری گشتی  نامەیەکی کراوەی بۆ لایەنە هاوڕامانەکان نارد و داوای لێکردن کە بێن و چوارەمین کۆنگرە دەوڵەمەند و بەرفراوانتر بکەن. هەر بۆ ئەو ئامانجەش ڕاگەیاندراوی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نیشمانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمە سەرەتای پڕۆسەی بەرەو یەکبوون و بەرفراوانکردنی چوارەمین  کۆنگرەیە، لێرەدا جارێکی دیکەش بەناوی حزبی ڕزگاریی کوردستانەوە داوا لەو ڕێکخراوە سیاسیانە دەکەن کە لە ڕەوشی هەنووکەیی
ناڕازین تا بێن و ئەو پرۆسە بەگوڕتر بکەن، تا بە هەموان کۆنگرەی چوارەم بکەین بە سەکۆی یەکبوونی هێز و توانای کوردستانیان

وتەبێژی 

حزبی ڕزگاریی کوردستان
٧-٧٢٠٢٣