ڕووسیا ماتەمباری ڕادەگەیەنێت

ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ٢٢-٣-٢٠٢٤ دەستەیەک تیرۆریست هێرشیان کردە ناو کرۆکۆس، بەو هۆیەوە لانیکەم نۆهەت و سێ کەس لە هۆڵی کرۆکوس کە شوێنێکی بەناوبانگی کۆنسێرتەکانە لە نزیک مۆسکۆ کوژران و زیاتر لە سەت و چل کەسی دیکەش بریندار بوون
بە گوتەی چاودێرانی ڕووداوەکان، لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، ئەمە کوشندەترین هێرش بووە لە ڕووسیا کە تەقە لە شوێنی قەڵەباڵغ بکرێت
هەرچەندە ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەم کردە تیرۆریستییە ڕاگەیاندووە، بەڵام چاودێران ئەمە بەبێ هاوکاری  دەزگە سیخۆڕیەکانی وڵاتان بە دوور دەزانن، ڕاستییەکەی سەبارەت بە هێرشبەرەکان، بەرپرسانی ڕووسیا زۆر کەمیان گوتووە، هێشتا ئاشكرا نەکراوە تیرۆریستەکان کێ بوون و لە کوێوە هاتوون
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پەلە هەواڵەکەی داعشی بڵاوکردەوە، ئەمەش بە مەبەستی دوورخستنەوە لە خۆیانە، بەڵام ڕووسیا سەبارەت بە داعش هیچی نەگوتووە
بەرپرسانی ئاسایشی ڕووسیا بە ڤلادیمێر پۆتینیان ڕاگەیاندووە کە یازدە کەسی گومانلێکراو دەستگیر کراون و چوار کەسیان لەوانەن کە کردە تیرۆریستییەکەیان ئەنجامداوە
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٣-٣-٢٠٢٤ لە مۆسکۆ و تەواوی شارەکانی دیکەی سەرتاسەری ڕووسیا، تابلۆی ئەلیکترۆنی مۆمێکی سووتاو داگیرساوە و نووسراوە ئێمە ماتەمبارین