ڕووداوێکی دڵتەزێن

لە سەر ڕێی هەریر-باسرمە ڕووداوێکی هاتوچۆ زیان بە سەرنشینەکان دەگەیەنێ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١-١-٢٠٢٤ لە سەر ڕێی گشتی باسرمە دوو ئۆتۆمۆبیل تامپۆن دەکەن، بەو هۆیەوە کەسێک گیان لە دەست دەدات
پەیامنێری ڕزگاری پرێس ئاشکرای کردووە کە تەرمێک گەیشتۆتە نەخۆشخانەی هەریر و سێ کەسی دیکەس بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
جێی نیگەرانی و داخبارییە کە لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا ڕووداوی هاتوچۆ مەرگی کوردستانیانی لێ دەکەوێتەوە