ڕووداوی هاتوچۆ یان دروێنەی مەرگ؟
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٤ چەند ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆریان بە خەلک گەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: پاسێک کە فێرخوازانی قوتابخانەی ئامادەیی باکووری هەڵگرتبوو، لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتی زانستی لە قەزای کفریەوە بۆقەزای کەلار وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا چوار فێرخواز گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکە و مامۆستایەک و چوار فێرخوازی دیکەش برینداربوونە، شۆفێری مینی پاسەکە و ئەومامۆستایەی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لە گەڵیان بووە ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون و بریندارەکانی دیکە لەنەخۆشخانەی شەهیدهەژار چارەسەری

پێویستیان بۆ کراوە
هەر ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٤ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە پێنجوێن روویداوە، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ش تەمەنی 16 ساڵییە و مۆڵەتی شۆفێری نییە
بە گوێڕەی زانیاریەکان دەمژمێر ١٥ ی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێی باشماخ - پێنجوێن لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی قەمەرە و بارهەڵگرێکد ڕوویداوە، لەو ڕووداوەدا شەش کەس بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
ڕاستییەکەی ڕۆژانە بە هۆی خراپی ڕێ و بانەکان و کەمتەرخەمی شۆفێڕانەوە ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدەن و زیان بە خەڵک دەگەیەنن، ڕۆژانە بە هۆی ئەو ڕووداوانەوە خەڵک دەمرێت و بریندار دەبێت، بۆیە زۆر پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێ و بانەکان چاک بکاتەوە و خێڕایی ڕۆیشتنیش بەرزەفت بکات