ڕووداوی هاتوچۆ گیانی مرۆڤ دروێنە دەکات

ئەمشەو هەینی، ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٤ لە چوارڕیانی حاجیاوا کارەساتێکی دیکەی هاتوچۆ ڕوویدا و گەنجێک گیانی لە دەست دا
پەیامنێری ڕزگاری پرێس سەبارەت بەم ڕووداوە دەڵێ: لە چوارڕیانی حاجیاوا لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک بە ناوی عەبدوڵڵا گیانی لە دەستداوە، ئەو گەنجە تاقە برای سێ خوشکە و باوکی قوربانییەکە ماوەیەکە نەخۆشە و لە جێدا کەوتووە
ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان ئەوەندە کارەستبارن کە ڕۆژانە دروێنەی گیانی مرۆڤەکان دەکەن، هەر ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێکی دیکەدا لە گەرمیان لە سەر ڕێی کەلار-خانەقین هەشت کەس برینداربوون، هەروەها لەم هەفتەیەدا ئەمە چەندەمین ڕووداوی هاتوچۆیە کە کوژرا و برینداری لێ دەکەوێتەوە