ڕووداوی هاتوچۆ کارەساتێکی بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٤، لە سنووری ئاکرێ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیان لە دەست دەدات
پەیامنێری ڕزگاری پرێس لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناحیەی بەردەش هەواڵی پێگەیشتووە کە  ئەمڕۆ پێنجشەممە خوێندکارێکی پۆلی دەیەمی وێژەیی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستداوە
بە گوێرەی زانیاریەکان  خوێندکارەکە ناوی 'ئاشتی عەزیز یوسف'ە و  تاقانە برای شەش  خوشکی خێزانەکەیەتی، مخابن بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵئاوایی لە ژیان  کردووە
ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان بۆتە کارەساتێکی بەردەوام و ڕۆژانە گیانی هاووڵاتیان دروێنە دەکات، هەندێک هۆکارەکە بۆ خراپی ڕێگەوبان دەگێڕنەوە، هەندێکی دیکەش شۆفێرەکان بە کەمتەرخەم دەزانن چونکە ڕێنوێنیەکانی لێخوڕین لەبەرچاو ناگرن، هەندێکی دیکەش ڕاستەوخۆ بۆ  خراپی تڕومبێلەکان دەیگێڕنەوە، چونکە  بە شێوەیەکی خراپی دروست دەکرێن و هیچ پشتیوانییەکیان لەگەڵدا نییە و تەنیا مەبەستیان  ئەوەیە لە بازاڕەکانی کوردستاندا بفرۆشرێن، بۆیە بە لێشاو لە وڵاتانەوە دەیانهێنن، ئیدی لەو ڕوانگەیەوە حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن و خوازیارن کە ڕێوشوێنی لەبار بۆ هاوردەکردنی ئەو تڕومبێلانە بگرێتەبەر