ڕواندوز: جادوگەرێک دەستگیر دەکرێت
دوینێ شەممە، ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٤ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندوز ڕایگەیاند کەسێکی فێلبازی بە ناوی(شێخ هاروون)دەستگیرکردووە. دوای ئەوەی زانیاریان سەبارەت بە کەسێکی پەیدا کردووە کە لە دەرەوەی سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندزەوە، کەسێک بەناوی شێخ هاروون بانگەشەی سیحرو جادوو بە گەرەنتی دەکات.
ئاسایشی ڕواندوز ئاشکرای کردووە کە ئەو کابرایە لەلایەن کارمەندانی سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕواندز، دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە و چاودێریکردنی وورد لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١ توانیان کەسێک بە ناوی (ن. ع.س) دەستگیر بکەن کە لە دەرەوەی سنووری قەزای ڕواندز بۆ فریودان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک هات بوو، بە دادوەری لێکۆلینەوەی ڕواندز دەستگیرکرا
دواتر دەستگیرکراوەکە دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ و ئەکاوەنتی لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە و ماوەی دوو سالڵە لەو ڕێیەوە فێڵ لە خەڵك دەکات
دوای دەستگیرکردنی ئەو سیحربازە، ژمارەیەک هاووڵاتی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە و وتەی بەشێك لەوکەسانە وەرگیراوە کە فێڵیان لێ کراوە، بۆیە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دادگەیی دەکرێت