ڕاپەڕین: ڕێنوینیەکانی ڕاوی ماسی پشت گوێ دەخرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٤-٦-٢٠٢٤ بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە کە شەوی ڕابردوو دەست بەسەر کەڵەکێکی چوپی و سێزدە ماسی و کۆمەڵیك کەلوپەلی ڕاوکردنی مــاسیدا گیراوە
پۆلیسی ژینگە و دارستانی ڕاپەڕین بڵاوی کردۆتەوە کە مەفـرەزەیـەکی سەربە بـەڕێوەبـەرایـەتییەکەیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان وژینگەی هــەڵشۆ بەدواداچوونیان بۆ سەر زێــی بچووك، لە سنوری (بنەوشان)دا کرد، لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر تۆڕێکی ماسیگرتن، کەڵەکێکی چوپی، موەلیدەیەکی کارەبایی و چەندین شتی دیکەدا گرت
بە گوێرەی زانیاریەکان وێڕای ئەوەی کە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام هەندێک کەس بە دزییەوە ڕاوی ماسی دەکەن، بەو هۆیەشەوە زیان بە سامانی نیشتمانی دەگەیەنن