ڕانیە: پێنج کەسی خێزانێک دەخنکێن
عەلی قادر گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە کە دەمژمێر ١٥ی ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٤-٦-٢٠٢٤ پێنج کەس لە چەمی گوندی قەرەنیاغا خنکاون
بە گوێرەی زانیاریەکان هەر پێنج کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن و ئەو ماڵباتە مەڕدارن و ساڵانە دێنە ناوچەکە
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین دەڵێت: سەرەتا منداڵێکیان لە چۆمی دەکەوێت، دواتر ئەوانی دیکە بە مەبەستی ڕزگارکردنی دەچنە ناو چۆمەکەمە، بەڵام ئەوانیش یەک بە دوای یەک خنکاون و ئێستا تەرمەکانیان لە لایەن مەلەوانانەوە دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشكی دادی ڕانیە کراون
شیاوی باسکردنە کە ساڵانە گوندی قەرەنیاغا بەهۆی باران و لافاوەوە دووچاری کێشە و گرفت دەبێتەوە، چونکە چۆمەکانی ئەم گوندە بایەخیان پێ نادرێت و ئاوەڕۆی باشیان بۆ دروست ناکرێت