ڕاستڕەوەکانی فەرەنسا لە هەڵبژاردندا دەبەنەوە

دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣٠-٦-٢٠٢٤ هەلبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەروەکو چاوەڕواندەکرا، پارتی ڕاستڕەوی فەرەنسا زۆرترین ڕیژەی دەنگەکانی بە دەستهێنا
دوای هاوێرکردنی دەنگەکان، ئاشکرابوو کە پارتی ڕاستڕەو (پارتی کۆمەڵگەی نەتەوەیی) سەرکەوتنێکی گەورەی مسۆگەر کردووە و ڕێژەی ٣٣٪ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە، ئەمەش شکستێکی ئاشكرای سیاسەتی ماکرۆن سەرکۆماری فەرەنسا پێشاندەدات
لەوەتەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە، ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا زۆر ڕاشکاوانە پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکات، ئەمەش خەڵکی فەرەنسای بێزار کردبوو، پێیوانوابوو بەرە شەڕێکی ماڵوێرانکارییان دەبات، بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی نەرێیان بە سیاسەتی ماکرۆن دا و ڕاستڕەوەکانیان سەرخست