چەند کۆگەیەکی لە هەولێر دەسووتێن

دەمژمێر ١٨،٤٥ی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٣-٢٠٢٤لە سەر ڕێی کەرکووک - هەولێر ئاگرێک دەکەوێتەوە و  زیانێکی زۆری دەگەیەنێت

بە گوێڕەی زانیاریەکان  دەمژمێر نزیکەی ١٩ی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە چەند کۆگەیەکی کەلوپەلی پاککەرەوە بەربووە، دواتر تەشەنەی کردووە و چەند کۆگەیەکی دیکەشی داگرتووە، بەو هۆیەوە زیانی گەورەی ماددی لێ کەوتۆتەوە

بە گوێڕەی زانیاریەکان کوردێکی باکوور کە ڕەگەزنامەی تورکی هەیە خاوەنی یەکێک لەو کۆگەیانەیە کە کلینکسی تێدابووە و هەمووی سووتاوە، بەڵام ئاگرەکە لە کۆگەیەکی دیکە بەربووە و بە کۆگەی ئەو کەسەش گەیشتووە