چەندەمین جارە کە ئاگر لە کەمپی بێرسیف دەکەوێتەوە
بهرهبهیانی ئهمڕۆ دووشەممە ڕیکەوتی ١١-٣-٢٠٢٤ لهناو كهمپی بێرسیف لە سنووری قەزای زاخۆ ئاگر دەکەوێتەوە و زیان بە ئاوارەکان دەگەیەنێت
ئەمڕۆ دوو شەممە بە هۆی ئەو ئاگرەی لە کەمپی بێرسیف کەوتەوە، دوو سەرتاشخانە، پەڕاوگەیەك و دوكانێكی فرۆشتنی جلوبەرگ سووتان و زیانێکی زۆر بە خاوەنەکانیان گەیشت
کەمپیت بێرسیف کە بۆ ئاوارەکانی کارەساتی شنگال دروست کراوە و کوردانی ئێزدی تێدا جێوار کراون، ئەمە چەندین جارە دەسووتێ، ساڵی پار لە ٧-١-٢٠٢٣ ئاگر لە چادرێکی ئاوارەیەکی کەمپی بێرسفی بەربوو، بەو هۆیەوە وێڕای چادرەکە هەموو کەلوپەلی ئەو خێزانە سووتان و وا بڵاوکراویەوە کە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتاوە