چیای زۆزک دەستووتێت و هەوڵی کوژاندنەوەی دەدرێت

دەمژمێر ١٥ و نیوی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١-٨-٢٠٢٤  چیای زۆزک ئاگری تێبەربووە و هۆکارەکەی نەزانراوە

 بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوی بەرگری شارستانی سۆران وێڕای ئەوەی چواردە تیمی تایبەت ڕەوانە کراون، بەڵام  هێشتا نەتوانراوە ئاگرەکە بەرزەفت بکرێت و بکوژێنرێتەوە

ئەوەی جێی داخە، ماوەیەکە ئاگری لە دارستان و چیاکانی کوردستان بەردەدرێت و کەسیش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت، ڕاستە ناحەز و داگیرکارانی کوردستان هەوڵی سووتاندن و وێڕانکردنی کوردستان دەدەن، بەڵام ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرنامەی تایبەتی بۆ پاراستنی دارستان، ڕەز و باغەکانی کوردستانی هەبێت، چونکە ئەگەر پانتایی سەوزایی لەوە زیاتر بچووک بکرێتەوە، ئیدی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیبگەی کوردستان و ژیانی دانیشتوانی کوردستان دروست دەکات