چۆمان: کوڕ و باوکێک دەخنکێن
دەمژمێر ١٤ و نیوی ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٧-٥-٢٠٢٤ کوڕ و باوکێک لە ڕووباری گەورەی چۆمان دەخنکێن
ئەمڕۆ خێزانێک بە مەبەستی گەشتکردن لە شارۆچکەی بەحرکەوە بەرەو چۆمان و گەڵاڵە دەچن، لە نزێک گەڵاڵە لە ڕووباری چۆمان دەخنکێن
بەگوێرەی زانیاریەکان باوکەکە ناوی سۆران و کوڕەکەیشی ناوی ئیهان بووە، هەردووکیان لە ڕووباری چؤماندا دەخنکێن
ئەوە زانراوە کە سەرەتا منداڵەکە لە ئاوێ کەوتووە، باوکی بە هانایەوە چووە تا ڕزگاری بکات، بەڵام باوکەکەش دەخنکێت
سەبارەت بە م ڕووداوە مقەدەم ڕەوەند هاودیانی گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ رزگاری پریس گوتی “ دووکەس لە رووباری چۆمان خنکاون کە خەڵکی شارۆچكەی بەحركەن بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەكە كردبوو، تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و هێشتا گەڕان بە دوای تەرمی ئیهان بەردەوامە