چوار کەس لە داقوق بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی مرۆڤ دەستگیر دەکرێن

لە  پارێزگای کەرکووک، چوار کەس بە تۆمەتی کوشتنى مرۆڤ دەستگیردەکرێن
بە گوێڕەی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوەخۆی عێڕاق، چوار کەس بە تۆمەتی ئەوەی کەسێکیان ڕفاندووە و تەرمەکەشیان شاردۆتەوە، دەستگیر کران
عەمید میقداد میری، وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانامەیکدا بڵاویکردۆتەوە کە چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتن و ناشتنی هاوڵاتییەک لە زەویەکی کشتوکاڵیدا لە داقوق، دەستگیرکراون
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،  کە تیمی بەرەنگاربوونەی تاوان لە کەرکووک لە ڕێی بەدواداچوون و سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری، توانیویانە ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکان پەیدا بکەن و دەستیگیریان بکەن
بە گوێڕەی بەیاننامەکە، هەر چوار تۆمەتبارەکە و دانیان  بە تاوانەکە داناوە و هۆکارەکەشان بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندۆتەوە
هەر چوار تۆمەتبار بە پێی مادەی ٣١ لە ماددەی ٤٠٦ی یاساسی سزادانی عێراقی لە زیندان ڕاگیراون و لە داهاتووشدا دادگەیی دەکرێن