چواردە کەس لە شنۆ دەستگیر دەکرێن
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢-٥-٢٠٢٤ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢-٥-٢٠٢٤ هاووڵاتیەکی دانیشتووی گوندی ئالکاوێی سەر بە شاری شنۆ بەناوی'ئارمان ئیبراهیمی' لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا
بە گوێرەی زانیاریەکان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چواردە گەنجی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندان کراون
سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە بۆ بەشداریکردنیان لە مەراسیمی جەژنی نەورۆزدا دەگێڕنەوە، هەرچەندە تا ئێستا ئەمە سەرڕاست نەکراوەتەوە، چونکە جەژنی نەورۆز لە سەرتاپای ئێران ئازادە، لەوانەیە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بۆ هەستی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بگەڕێتەوە