پەیامی پیرۆزبایی

بەڕێز! کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان! ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

 

سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوونتان لێ بێ.

 

بە بۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، بەختەوەرین بە ناوی خۆمان و لە جیاتی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی ڕزگایی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین هیوای سەركەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین

هەڤاڵانی هێژا، ئەمڕۆ ئێوەی ڕێزدار یادی دامەزراندنی YNDK دەکەنەوە، مخابن نیشتمانەکەمان بە ڕەوشێکی نالەبار و ناجێگیر تێپەڕدەبێ، ئەمەش وا دەخوازێ کە خەمخۆرانی دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان هێز و توانای خۆیان کۆ بکەنەوە سەر یەک و شێلگیرانەتر درێژە بە خزمەتکردن بدەن، ڕاستییەکەی دەبێ وڵاتپارێزان شان وەبەر باری گرانی ڕەوشەکە بدەن و بەیەکڕێزیی خۆیان کۆتایی بە تەنگژە و قەیرانەکان بهێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستاندا بکەن

لە دوماهیدا جارێکی دیکەش سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە و سەرفرازیتان بە ئاوات دەخوازین


مەکتەبی سیاسی

حزبی ڕزگاریی کوردستان

١٨-٣-٢٠٢٣