پەیامی پیرۆزبایی حزبی ڕزگاری بۆ یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢١-٣-٢٠٢٤ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان بە بۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بۆ کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی نارد کە ئەمەش دەقەکەیەتی

برای بەڕێزم کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوونتان لێ بێ

 لە پێوەند بە بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٤ی کوردی، بە ناوی خۆم و لە جیاتی هەڤاڵانمان لە سەرکردایەتی حزبی ڕزگایی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئومێدی سەركەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین

هەڤاڵانی هێژا و ڕێزدار! ئێوە لە کاتێکدا ساڵیادی دامەزراندنی YNDK دەکەنەوە کە هەرێمی کوردستان لە ڕەوشێکی یەکجار ئاوارتەدایە، لە لایەکەوە قەیرانی دارایی و بێ مووچەیی، لەلایەکی دیکەشەوە گوشارەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی بەغداد ڕەوشەکەی بەرەو ئاڵۆزی بردووە و تەنگژەکانی قووڵتر کردۆتەوە، بەڵام بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی نیشتمانی دەتوانرێت ئەم ڕەوشە تێپەڕ بکرێت، بۆیە هیواخوازین کە هەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەرییەوە ڕەفتار بکەن و هەڵوێست بنوێنن. هەروەها هیواخوازین کە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی YNDKبکرێتە ڕۆژی هەڵوێست و نۆژەنکردنەوەی هەستی وڵاتپارێزی و مرۆڤسالاری

لە دوماهیدا لە کاتێکدا سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازین، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێوەندی و هاوخەباتی نێوانمان دەکەینەوە

 

براتان

 ڕێکار ئەحمەد

سکرتێری گشتی

حزبی ڕزگاریی کوردستان

٢١-٣-٢٠٢٤