پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوونتان لێ بێ
بەبۆنەی سەرکەوتن و تەواو
بوونی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی
بەڕێزتان وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕیزتان
و لە هەموو ئەو هەڤاڵانەش دەکەم کە بۆ سەرکردایەتی هەلبژێردراون و هیوای سەرکەوتن
و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم
ڕاستییەکەی، دیدگە و سیاسەتی حزبە سیاسییەکان، کاریگەری ڕاستەوخۆ لە سەر کۆی ڕەوشەکانی ژیانی کۆمەڵگە دروست دەکات، هەروەها بە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرە، فۆرمێکی نوێی سیاسەت دەئافرێ و دەروازەیەکی نوێش لە بەردەم خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە؛ ئاواتە خوازین ئەو گۆڕانکارییانە، لە بەرژەوەندی باڵای کێشەی ڕەوای گەل و نیشتمان تەواوببن
لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین
براتان
ڕێکار ئەحمەد