پەیامی پیرۆزبایی
بەڕێز کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
سڵاوی ڕزگاری و سەرخۆبوونتان لێ بێ
بە بۆنەی حەڤدەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەختەوەرین بە ناوی خۆمان و لە جیاتی هەڤاڵانمان لە سەرکردایەتی حزبی ڕزگاریی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بخوازین.
هەڤاڵانی ڕێزدار! ئێمە لە حزبی رزگاریی کوردستاندا، هەمیشە وەک هاوسەنگەر و هاوخەباتی پارتی سەربەستیی کوردستان درێژەمان بە پێوەندییەکانمان داوە و هیواخوازبووین کە هەموو لایەنە سەربەخۆخوازەکان لە بەرەیەکی نیشتمانیدا کۆبکرێنەوە، بەو هیوایەین کە ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان ببێ بە هەنگاوی دەستپێک بۆ پتەوکردنی هاوخەباتی و بەهێزکردنی سەنگەری سەربەخۆخوازی کوردستانیان.
لە دوماهیدا جارێکی دیکە سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرفرازی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی ڕزگاریی کوردستان