پەیامی هاوخەمی

برای هێژا و ڕێزدارم کاک ڕێبوار ڕەشید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کوێستان داودی) هاوسەری بەڕێزتانم بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و بەشداری خەمتانم. هیواخوازم کە ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێ
گیانی شاد بێ، یاد و بیرەوەری بە زیندوویی دەمێنێتەوە، سەرساغی و تەمەن درێژی بە ئێوە سپاردووە
براتان
ڕێکار ئەحمەد
سکرتێری گشتی
حزبی ڕزگاریی کوردستان