پەیامنێرێکی ئاڤانیوز دووچاری ڕووداوێکی نەخوازراو دەبێت

 شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٣-٢-٢٠٢٤، ئەحمەد عەبدوڵڵا پەیامنێری ئاڤانیوز دوو چاری  ڕووداوێکی نە خوازراو بوو
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەڵێ"  ئەحمەد عەبدوڵڵا پەیامنێری ئاڤانیوز لە کەرکووک  دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە، بەو هۆیەوە  بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نە خۆشخانەی ئازادی کراوە
 سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد عەبدوڵڵا بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە  تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چردایە، بۆیە بە نیازن بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بیگوازنەوە