پێویستە چارەیەک بۆ سەگە بێلانەکان بدۆزرێتەوە
ڕۆژانە هەواڵی برینداربوون و زامارکردنی هاووڵاتیان لەلایەن سەگە بێلانەکان بڵاودەبێتەوە، ئەم دیاردەیە شارە گەورەکانی وەکو هەولێر و سلێمانیشی گرتۆتەوە، بەڵام لایەنی پەیوەنددار شێلگیرانە هەوڵی چارەکردن و دروستکردنی پەناگەیەک نادەن، لەم بارەیەوە
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی دەڵێت: ئێستا ژمارەی سەگە بێلانەکان لەناو باخی گشتی و پارکی ئازادیدا زیادیان کردووە
هەڵبەت ڕؤژانە سەگی بەرەڵلا و بێلانە بە کۆمەڵ لە نێو شەقام و گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەبینرێن، ئەمە بێجگە لە شارۆچکەکانی دیکەو وەکو خەلیفان، سۆران، ئاکرێ و شارۆچکەکانی دیکە
هەڵبەت ڕؤژانە سەگی بەرەڵلا و بێلانە بە کۆمەڵ لە نێو شەقام و گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەبینرێن، ئەمە بێجگە لە شارۆچکەکانی دیکەو وەکو خەلیفان، سۆران، ئاکرێ و شارۆچکەکانی دیکە