پێنج کەس لە کاتی هەڵکەندنی شوێنەوارێکی مێژووییدا دەستگیر دەکرێن
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧-٥-٢٠٢٤ سەرچاوەکانی هەواڵی ئێڕان دەستگیکردنی پێنج کەسیان ڕاگەیاند کە لە شوێنەوارێکی مێژووییدا خەریکی هەڵکەندن بوون
لەم بارەیەوە پەیوەندییە گشتییەکانی بەشی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتوگوزار و پیشەی دەستی پارێزگای ئەلبۆرز ئاشکرای کردووە کە پێنج کەس بە تاوانی هەڵکەندنی نایاسایی شوێنە مێژووییەکان لە ناحیەی ئاسارا سەر بە شاری کەرەج دەستگیرکران
خەڵکی ناوچەکە لایەنە پەیوەنددارەکان لە هەڵکەندنی شوێنێکی مێژوویی لە ناحیەی ئاسار ئاگادار دەکەنەوە، هەر دەست بەجێ پاراستنی میراتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی دەچنە ناوچەکە، ئەو پێنج کەسە لەکاتی هەڵکەندندا دەستگیر دەکەن کە مەبەستیان دزینی کەلوپەلی کۆن بوو
بەگوێڕەی زانیاریەکان شوێنەوارە مێژووییەکە لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی ئاسارا کە لە تەنیشت ڕێی کەرەج-چالۆس هەڵکەوتووە
کەسەکان لەکاتی هەڵکەندندا لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی میراتی کولتوورییەوە دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕێکی کارەبایی و کەرەستەی هەڵکەندنیاندا گیراوە
سەرچاوەکان باسیان لەوە نەکردووە کە ئەو شوێنەوارە مێژووییە هی چ زەمان و هی کامە دەوڵەتی مێژوویی بووە، بەڵام ئەوەندە گوتراوە کە شوێنەوارەکە ناسراوە و وەکو بەشێک لە شوێەواری مێژوویی تۆمار کراوە