پێشوازی

دەمژمێر نۆ و نیوی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦-٧-٢٠٢٣ بەڕێز ئەنوەرسلێڤانەیی ئەندامی ڕێبەرایەتی حزبی سۆسیالیستی گەلی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ڕێکا ئەحمەد سکرتێری گشتی حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئامادەبوو لە بارەگا پێشوازی لێکرا. ئەوسا لەدیدارێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان  کرا. لە تەوەرێکی دیکە باس لە پڕۆسەی بەرەو یەکبوون کرا کە حزبی ڕزگاریی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی هەنگاوی بۆ هەڵگرتۆتەوە. هەڤاڵ سکرتێری گشتی باسی لەوە کرد کە پڕۆسەی بەرەو یەکبوون لە هەنگاوی سەرەتایی خۆیدایە و کار بۆ بەرفراوانبوونی دەکرێ. جەخت لەوە کرایەوە کە پەلەکردن لە بەرژەوەندی پڕۆسەکەدا نییە، ئەگەر درێژەش بکێشێ ئامانج ئەوەیە کە ئاکامێکی باشی هەبێ
بەڕێز کاک ئەنوەر سلێڤانەیی جەختی کردەوە کە هەنگاوێکی پیرۆزە، بەڵام نابێ پەلەی تێدا بکرێ و دەبێ بە وەردی هەموو لایەن و بوارەکانی ئەو هەنگاوە لێکۆڵینەوەی وردی بۆ بکرێ، چونکە بە تۆژینەوە و خوێندنەوەی زیاتر پڕۆسەکە سەرکەوتوو دەبێ
لە کۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە شێلگیرانە کار بۆ کۆکردنەوەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی دەستەڵات بکرێ