پێشوازی
ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٠-١-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان هیوا سەید سەلیم و شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامانی
مەکتەبی سیاسی و بەختیار مستەفا بەرپرسی ڕاگەیاندن، لە دیدارێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی ئێستا و پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە
سیاسیەکان کرا. لە تەوەرێکی دیکە هاوهەنگی و هاوپەیمانی لایەنەکانی دەرەوەی دەستەڵات بە گرنگ و پێویست لێکدرایەوە