پێشوازی

ئەمرۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٩-١-٢٠٢٣ شاندێکی پارتی پارێزگارانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان نەجات عومەر ئاغای سورچی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان ، کاک فەرەیدون ڕواندزی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک ئەحمەد خەلانی ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب و ژمارەیەک لە هەڤاڵان بە گەرمییەوە پێشوازیان لێکردا، لە دانیشتنێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرا. لە تەوەرێکی دیکەدا بەهێزی پێوەندی لایەنە سیاسیەکانیان بە گرنگ و پێویست لێکدایەوە ، هەروەها بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردەواری هیوایان خواست کە ڕێکخراوە سیاسیەکان کێشەو گرفتەکانیان بە دایالۆگ و دانوستاندن چارەسەر بکەن و هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان بدەن و دێژە بە کۆبوونەوەی هاوبەش بدەن، چونکە لەو ڕێیەوە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کوردستانیان دروست دەبێ و لەبەرژەوەندی دۆزی ڕەوای کوردستان تەواو دەبێ