پیرچاوش بۆ خۆی ڕێ چاک دەکاتەوە

خەڵکی گوندی پیرچاوش لە کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەنددار، ناچاربوون خۆیان خەم لە خراپی ڕێی گوندەکەیان بخۆن و چاکی بکەنەوە
دانیشوانی گوندی پیرچاوش دوای ئەوەی چەندین جار بەڵینیان پێدرابوو کە ڕێی گوندەکەیان بۆ چاک دەکرێتەوە و بێ وەڵام مابۆوە، ناچار بە هەوڵ و کۆششی خۆیان دەستیان بە چاککردنەوەی ڕێی گوندەکەیان کرد
 گوندی پیرچاوش سەر بە قەزای ئاکرێی پارێزگای دهۆکە، بەڵام ماوەیەکە ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و ڕێی گوندەکەیان بۆ چاک نەکراوەتەوە، قۆڵیان لێ هەڵماڵی و چاکیان کردەوە، ئەم پەندە کوردیەیان جێبەجێ کرد کە دەڵێ: دەستی کەس پشتی کەس ناخورێنێت