پیرانشار: سێ هاووڵاتی دەستگیر دەکرێن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤-٥-٢٠٢٤ لە شاری پیرانشار سێ هاووڵاتی بە بیانۆیەکی نادیارەوە دەستگیرکران
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس سێ هاووڵاتی دانیشتووی شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە
ئاشکرابووە کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی 'ەلاح سولتانی' و 'ئەمیر فەقێ و تاهیرزێوە' لەلایەن هێزێکی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە ئیتلاعات دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیارڕاپێچ کراون