پیاوێک هاوسەرەکەی پێشووی خۆی دەکوژێت

ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە  لەلایەن هاوژینی پێشووی دەکوژرێت

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ زیبا سەیادی لە لایەن هاوسەری پێشووی لە شاری ورمێ تەقەی لێ دەکرێت و دەکوژرێت

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەو ژنە ناوی 'زیبا سەیادی' بووە و  تەمەن ٢٧ ساڵ بووە

بە گوێڕەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو ژنە  دە ڕۆژ دەبێت لە هاوسەرەکەی خۆی کە ئامۆزایەتی جیابۆتەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ئاشكرای کردووە کە ئەو قوربانیەکە لە فێرگەیەک کە تازە تێیدا ناو نووسی کردبوو، لە شەقامی عەماری ئورمیە، لە لایەن ئامۆزاکەیەوە کە هاوسەری پێشووی بووە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە، دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە، بکوژەکە کە ناوی 'جەلال سەیادی'یە  بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە