پۆلیسێک لە بەردەم ماڵەکەیدا دەکوژرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠٢٤ لەگەڕەکی زەورای شاری کەرکووک پۆلیسیک کوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی (٥٥)ی شاری کەرکووک،  پۆلیسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا  کوژرا
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە پۆلیسک کراوە و کوژراوە
پۆلیسەکە لەو کاتەدا تەقەی لێکرا کە دەیویست  جۆزەی موەلیدە لێبداتەوە،  لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن کەسێکی نەناسراوە تەقەی لێکراو کوژرا
پۆلیسەکە ناوی ( موعتەز عەبدولوەهاب عەلاوی )ـە و تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە، پۆلیسی پارێزگەی سەڵاحەدین بووە و ئەرکی لە بنکەی پۆلیسی سلێمان بێگ بووە