پۆلیسی ڕاپەڕین ڕۆژی جلکی کوردی پیرۆز دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ لە نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین جلکی کوردی پیرۆز کرا
ئەمڕۆ بەڕێوەبەر، ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین پێکەوە ڕۆژی جلکی کوردیان بەرز ڕاگرت و بە جلکی کوردییەوە ڕاوەستان و ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد
لە لایەکی دیکەوە هەر بەبۆنەی ڕۆژی جلکی کوردییەوە لە زۆربەی قوتابخانە، فەرمانگە و وەزارەتەکاندا ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا و هەموان جلکی کوردیان پۆشی، ئەمەش مایەی خۆشحاڵی کوردستانیان بوو