پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی چای ماوە بەسەر چوو دەستگیر دەکات

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ئاشکراکرد كە ویستبوویان چای ماوەبەسەرچوو لەناو بازاڕەكانی

پارێزگای سلێمانیدا بفرۆشن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس سلێمانی ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر دوو تۆمەتبار دەستكەوت كە بە نیازبوون چای ماوە بەسەرچوو لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغ بكەنەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر شەست و یەک كارتۆن چای ماوە بەسەرچوودا كە لە كۆگایەكدا لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی شاردبویانەوە
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس  هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (ن،ع،م) و (ش،ع،ش) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەرکرێت