پۆتین سەردانەکەی بۆ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە

ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی تورکیا  باس لە هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی سەرکۆماری ڕووسیا بۆ تورکیا دەکەن
بە گوێڕەی سەرچاوەیەکی نزیک لە کرێملین سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تورکیا  هەڵدەوەشێتەوە کە بڕیار بوو ڕۆژی  ١٢ی شوبات ئەنجامی بدات
هەرچەندە کە ئە ئەنقەرە و  مۆسکۆ بە فەرمی باسیان لە هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا  نەکردبوو، بەڵام ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیا بڵاویکردەوە، لەوانەیە ڤلادیمێر پوتین لە کۆتایی مانگی نیسان یان سەرەتای مانگی ئایاردا چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکەوێت
شرۆڤەکارانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە ڕەنگە "ناکۆکی" نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ  هۆکارێک بووبێ بۆ دواخستنی سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا
ڕاستییەکەی بەهۆی ئەو یارییە قێزەوەنەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا دەیکات، متمانەی خۆی لە لایەن پۆتین لە دەست داوە، بۆیە وا پێدەچێت کە ڤلادیمێر پۆتین سەردانی تورکیا نەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ نەبێتەوە، چونکە ئەردۆغان لە لایەکەوە وا پێشان دەدات کە لایەنگیری ڕووسیا دەکات، لە لایەکی دیکەوە چوونکە ئەندامی ناتۆیە، ئیدی دەیەوێ لەسەر داخوازی ئەمریکا مووشەکی ئێس چوار سەت کە لە ڕووسیا کڕیویەتی بە ئۆکراینا بفرۆشێتەوە، ئەگەر ئەم کارەش بکات