پڕۆسەی بەرەو یەکبوون لە دەستپێکدایە
جارێکی دیکەش سەبارەت بە پڕۆسەی بەرەو یەکبوون لەگەڵ سێ لایەنی کوردستانی، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان جەختی کردەوە کە پڕۆسەکە لە دەستپێکی کارەکانی خۆیدایە و پێویستی بە کاتێکی درێژتر هەیە، چونکە هەر پڕۆسەیەک ئەگەر بە پەلەپەل و بە خێرایی ئەنجام بدرێ، لەوانەیە لێکەوتەی خراپی هەبێ، لەم ڕوانگەیەوە، ئێمە وەکو حزبی ڕزگاریی کوردستن ماوەیەکە ئامادەکاری بۆ بەستنی چوارەمین کۆنگرە دەکەین ، بەو هیوایەین تا کاتی ئەنجامدانی کۆنگرە، پڕۆسەکە باشتر بڕسکێ، هەروەها خوازیارین کە ڕێکخراو و لایەنی دیکەش بێن و چوارەمین کۆنگرەی حزبی ڕزگاریی کوردستان دەوڵەمەند و بەرفراوانتر بکەن، چونکە بە کردەوە ئەمە سەرراست بۆتەوە کە پەرتەوازەیی نێو بزاڤی ڕزگارییخوازی کوردستان گورزێکی گاریگەری وەشاندووە و کۆسپ و تەگەرەی زیاتری لەسەر ڕێی گەیشتن بە خواست و ئامانجەکان داناوە
حزبی ڕزگاریی کوردستان هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە لە پازدەی ئابی ١٩٩٣ تا ئێستا باوەڕی وابووە کە کۆکردنەوەی هێز و توانای کوردستانیان خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان دەکات و پەرتەوازەییش زیانمەندە و گەلی کوردستان لە خەون و ئاواتەکانی دوور دەخاتەوە، بۆیە ڕاستوێژانە بانگی یەکبوون و یەکڕیزی لایەنە هاوڕامانەکانی کردووە و دەکات
هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم، حزبی ڕزگاریی کوردستان یەک لیستی بە باشترین چارە دەزانێ و خوازیارە کە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان لە یەک لیستدا بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ و دیالەدا بکەن، بەو هۆیەشەوە باشووری کوردستان لە ئامانجەکانی خۆی نزیک دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بە چەند لیستێک بەشداری بکەن، ئیدی دەنگەکان پەرت و بڵاو دەبن و لایەنی دیکە قازانج دەکەن، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کوردستان فرەلیستی پێویستە ، چونکە لەو ڕێیەوە دەستاودەستکردنی دەستەڵات وەدی دێ، بەو هۆیەوە دەبێ هەموان کار بۆ چاکسازی ڕیشەیی و بە دیموکراتیزەکردن بکەن
وتەبێژی
حزبی ڕزگاریی کوردستان
١٣-٧-٢٠٢٣