پڕۆسەی بەرزکردنەوەی پلەی فەرانبەرانی هەرێم دەستپێدەکات
هەر فەرمانبەرێک لە ٢٥ هەزار دینارەوە تا ١٢٥ هەزار دینار دەچێتە سەر مووچە بنەڕەتیەكەی
دوای هەشت ساڵ لە ڕاگیرانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، ئەوە جارێکی دیکە پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرز دەکرێتەوە و بڕیاروایە تا بیست ڕۆژی دیکە پڕۆسەکە تەواو بکرێت
سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە ولەگەڵ لیستی مووچەی مانگی چواردا لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن، هەر دامەزراوەیەکیش لیستەکە تەواو بکات ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە: سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی پەیوەستن بە وەزارەتی دارایی داوایان لێکراوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم مانگە لەگەڵ لیستی مووچەدا، لیستی پلەبەرزکردنەوە هاوپێچ بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت
بەرز کردنەوەی پلەی فەرمانبەران زیاتر لە پێنج سەت هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە و هەر فەرمانبەرێکیش بیست پێنج هەزار یا دوو سەت و بیست و پێنج هەزار بۆ مووچە بنەڕەتییەکەی زیاد دەبێت
ئەگەر هاتنی مووچە لە بەغدادەوە بەردەوام بێت و هەژماری من جێوار بکرێت و پڕۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەست پێ بکاتەوە، ئیدی بازاڕ وە جولە دەکەوێتەوە و کڕیار و فرۆشیارەکانیش متمانەیان بۆ دەگەڕێتەە، هەروەها مووچەخۆران، بەتایبەتیش خانەنشینان لە دەست ڕیزبەستن بۆ وەرگرتنی مووچە دەربازیان دەبێت
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد