پشکنەرەکەی چین لە سەر مانگەوە بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٤-٦-٢٠٢٤ کۆماری میللی چین ڕایگەیاند کە پشکنەری تۆژینەوە بە سەرکەوتوویی لە دیوی شاراوەی مانگەوە بەرزبووەتەوە بۆ ئەوەی بەرەو زەوی بگەڕێتەوە
میدیای دەوڵەتی چین ئاشکرای کردووە کە پشکنەری چانگ ٦ لە کاتژمێر ٧:٣٨ی دووشەممە بە کاتی پەکین لە ڕووی مانگەوە هەڵساوە و دەیەوێ بۆ سەر گۆی زەوی بگەڕێتەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی حوزەیران، ئەو پشکنەرە لە نزیک کانییەکی گەورە لە نزیک جەمسەری باشووری مانگ نیشتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەی زانستییە کە کۆمەڵگەی زانستی نێودەوڵەتی بە یەکەم بە بایەخەوە ستایشی بکات و ئاماژەی پێ بدات
چین تاکە وڵاتی جیهانە کە پشکنەرەکەی توانیویەتی لە دیوی شاراوەی مانگ بنیشێتەوە، ڕاستییەکەی لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ یەکەمین جار گەشتی دیوی شاراوەی مانگی کرد بوو
زانایانی گەردوونناسی ئەم هەنگاوەی پشکنەری چین بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنێنن و پێیانوایە دەتوانرێت خزمەتێکی گەورە بە زانست بکات
سەرچاوەی: بی بی سی