پزیشکیان و جەلیلی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا ڕکابەری دەکەن

بەربژێری ڕیفۆرمخوازان، مەسعوود پزیشکیان و  بەربژێری پارێزگاران، سەعید جەلیلی لە  گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کێبەرکێ دەکەن، کە بڕیارە ٥ی خاکەلێوە بەڕێوە بچێت
دوای هاوێرکردنی ژماردنی دەنگی زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دەنگدەری ئێرانی لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە بەربژێرەکا دەنگی لە سەتا پەنجایان ،بەدەست نەهێنا
پزیشکیان زیاتر لە دە ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و ڕکابەرەکەیشی سەعید جەلیلی لە گەڕی یەکەمدا زیاتر لە نۆ ملیۆن و چوار سەت هەزار دەنگی بەدەستهێنا
هەروەکو ئاشکرایە  باڵی چاکسازی هەوڵی شێلگیرانە بۆ سەرخستنی مەسعوودی پزیشکیان دەدات، هەریەکە لە محەمەد خاتەمی و حەسەن ڕووحانی سەرکۆمارانی پێشووی ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە پزیشکیان دەکەن و بەوە دڵگەرمن کە خەڵک دەنگی پێ دەدەن و دەیباتەوە، بەڵام کێبەرکێی نێوان پزیشکیان و جەلیلی هێندە ئاسان نییە، چونکە باڵەکەی دیکە پشتیوانی لە سەعید جەلیلی دەکەن و دەستەڵاتی ئەوانیش لە نێو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەهێزترە و بە گریمانی زۆرەوە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حەز بە دەرچوونی جەلیلی دەکات، بۆیە لە گەڕی دووەمی هەلبژاردندا کێبەرکێیەکە گەرمتر دەبێت و هەردوولا هەوڵی  خۆیان دەدەن، لەوانەیە ئەستێرەی بەختی جەلیلی بدرەوشێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پزیشکیان باس لە  بەهێزکردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی دەکات و بە  خشکەیی وڵاتانی ئوڕووپا پشتیوانی لێ دەکەن، بەوە دڵگەرمە کە خەڵک دەنگی پێ بدەن، کەچی باڵی پارێزگاران وێڕای ئەوەی هەڵەیان کردبوو بە سێ بەربژێر بەشدارییان لە هەلبژاردندا کردبوو، هێشتا بەختی ئەوان لەبارە و پێیانوایە لە گەڕی دووەمدا دەیبنەوە