پرسی ڕووخاندنی هەرێم
هەر زەمەنێک پرسیاری خۆی هەیە،کۆمەڵێ فاکتەر دەبنە مایەی سەرهەڵدانی ئەو پرسیارە،دوای نەمانی ئەو فاکتەرانە ئەو پرسیارە چەند بەهێز بێت لە خۆیەوە دەپوکێتەوە.ناکرێ سیفەتی ئەزەلی بۆ پرسیارەکان بمێنێتەوە، ئێمە کە گوێمان لە مێژووی خۆمان دەگرین،پێمان وابوو پرسیاری من کێم؟ بۆ دەوڵەتم نییە؟ بۆ لەم جیهانە جێگەم نابێتەوە؟ پرسیاری هەتا هەتایین ومەحکومین بەوەی وەڵامی بدەینەوە! بەڵام لە پڕ ڕاپرسییەکی ڕؤژنامەی دەوڵەتی عێراقی (سەباح) ناسنامە و هێلە گشتییەکانی ئەم زەمەنەمان بۆ دیاری دەکەن و پرسیاری مانەوە یان نەماونەوەی حکومەتی هەریمیم بە سارد و سڕێ تێدەپەڕێت و کەس بە دوای وەڵامدانەوەیەدا ناگەڕێت، چونکە پرسیاری زەمەنێک نییە نییە کە تێیدا گەنج نغرۆی پرسیاری تازە بووە، مێژوویەک بەڕیشی سپی خوێناویەوە لەسەر ڕەفەکان دانراوە و ئاوڕێ لێنادرێتەوە! قەڵەمێکی سوور بەردەوام مێژوو دەنووسێتەوە، ئەمڕۆ کەس گوێی لێناگرێت کە میللەتێک سەرتاپای لەڕابردوودا دەژیا و دەستی لەو چەکە هەڵنەدەگرت کە لابوباپیرانی بۆی ماوەتەوە، ئەمڕۆ دەیەوێت لەسەری خانەننشینیدا نەمرێت، گەورەترین خەمی بۆتە پەڕێنەوە لە دەریای ئیجە.
تەفسیرێکی هەڵەیە پێمان وابێ ململانێکە لە نێوان نەوەی ئێستا و کۆندایە لە ڕاستیدا ململانێکە لە نێوان ئیرادەی زەمەنی تازەیە کە پرسیاری تازە و خەم و ئاواتی تازەی هەیە و ڕووی لە ئایندەیە، لەگەڵ ستافێکی بێ باک کە ناتوانێ گوتاری خۆی تازە بکاتەوە، لە کاتێکدا حوکمڕان دەبێت خۆی نوێ بکاتەوە، هەنگاوی خێرا بنێت بۆ زەمەنی نوێ،. دیگۆل دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنەکاندا پەسند کرد و زەمەنێکی نوێی بۆ فەرەنسا خولقاند کە چیتر زەمەنی داگیرکردنی فەرەنسا نەبوو لەلایەن نازیەکانەوە، کەچی لای ئێمە زەمنی ئەی ڕەقیب بەردەوامە و دەیەوێت لە پرسیارە کۆنەکاندا بمانهێلێتەوە، کۆمیدیاکەش لەوەدایە شڕە ڕۆژنامەیەکی عێراقی زۆر بە ئاسانی بتوانێ بریمان بخاتەوە کە ئێمە هێشتا لە پەڕاوێزی مێژووداین و گەڕاینەوە بۆ سەرەتای ڕووخاندنی دەوڵەتی ماد.
نووسینی: نزار محەمەد