پارێزگاری داسەپاوی ئامەد، خانووی کوردان دەڕووخێنێ

وەکو دەزانرێ  ڕژێمی ئەکەپە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغانی سەرکۆمار هەمیشە یاسای وڵاتەکەی خۆی و ڕێساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و پارێزگارە هەڵبژێردراوەکان لا دەدات و پارێزگاری خۆیان دەسەپێنن، پارێزگاری گەورەی ئامەد(دیاربەکر) کە لە لایەن ئەردۆغانەوە سەپێنراوە، لە هەنگاوێکی دیکەی ڕەگەزپەرستانەدا بیست و پێنج خانووی لە ناحیەی کارگەکانی قەزای شاری ئامەد ڕووخاند
ڕاستییەکەی خاوەن خانووەکانی ئەم گەڕەکە هێمنانە و یاساییانە هەوڵی خۆیان دا تاوەکوو خانووەکانیان خاپوور نەکرێن، بەڵام ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی دووەم بە بڕیاری پارێزگاری داسەپاو خەڵکی لاشەڕ لە ماڵەکانیان وەدەرنران و خانووەکانیشان بەسەردا خاپوورکردن