وەستانەوه دژی هاوڕەگەزخواز وترانسجێندەر له بەرژەوەندی کێیه؟

 له چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق به کۆی دەنگ یاسای دژی هاوڕەگەزبازی و ترانسجێندەری پەسند کرد، دیاره ئەم بڕیاره جێگەی دەستخۆشی بوو له لای زۆربەی خەڵکی عێراق و کوردستان، ڕەنگه لای وڵاتانی دراوسێش، هاوکات زۆرێکیش دژی وەستانەوه له خەڵکی عێراق و کوردستان و هەندێ له وڵاتان لەوانه ئه مریکا.

من لێرەدا دەمەوێ هەندێ سەرنجی خۆم بخەمەڕوو هەروەها وەڵامی ئەوانەش بدەمەوه که دژی ئەم بڕیاره وەستانەوه جا ئایا کەسان تاک بن یان حزب لەوانەش به تایبه تی نەوه ی نوێ که دژی پەسندکردنی بڕیارەکه وەستایەوه له ڕێگەی پەرلەمانتاراەکانیەوه که به دڵنیایی ئەم بڕیاری دژ وەستانەوه بڕیاری سه رۆکی نەوەی نوێیه که شاسوارعه بدولواحیده.

با سەە تا سەرنجی خۆم بخەمەڕوو،  پێش ئەوەی دەستپێبکەم تکایه ئەو کەسانەی که باوەڕیان به ئاین نییه نەک تەنها ئاینی ئیسلام بەڵکو هەموو ئاینه ئاسمانیەکان با نەیەن وەڵام بدەنەوه چونکه هەتا هەزار ساڵ دابنیشن ناتوانن بیسەلمێنن که مرۆڤ بەڕێکەوت یان بیردۆزەکانی داروین  دروست بووه که هەرچەنده نەیانتوانیوه بیسەلـمێنن.جا ئیتر هەرئایدۆلۆجیایەک له سه ر بنەمانی دژی ئایین دروست بووبێت کۆتاییەکەی مایه پووچ و پەراوێز خراوبووه.

کەواته بابێینه سەر بوونی خودا که خالق ودرووستکه ر و داهێنەری گشت گه ردوون و هەموو ئەوشتانەی که هەن له سەروو هەموویانەوه مرۆڤ که ئەویش ئادەمه و پاشانیش درووستکردنی حەوا له په راسووی ئادەم ، ئەم بەڵگانه له گشت ئاینه ئاسمانیەکان باسکراوه و له ڕێگەی سەرجەم پێغەمبەرانەوه مرۆڤی لێ ئاگادارکراوەتەوه و تا ئێستاش هیچ کەسێک له مرۆڤی ئاساییەوه تا دەگاته زاناکانیش نەیانتوانیوه دژی ئەم بەڵگانه بوەستنەوه و بگره زۆربەشیان باوەڕیان به هەبوونی خودا هێناوه  کەواته درووستکردنی ئادەم وەک نێرینه و حەواش وەک مێینه له لایەن خوداوه دانایی و زاناییەکی زۆربه دیقه ت و مه زن بووه ، هەروەها سەلمـێندراویشه که زۆربوون له ڕێگەی نێرومێیەوه بووه نەک تەنها له نێوان مرۆڤەکاندا بەڵکو له نێو جیهانی گیانلەبەران و ئاژەڵان و مێر و مێروچەکان و سەرجەم بوونەوەکانەوه دەبێت. کەواته لێرەدا هەموو دەگەینه ئەو بڕوایەی هاوڕەگەز بازی دژی داهێنانی خودایه که چۆن حیکمەتێکی بووه له خه ڵقکردنی نێرومێ.

ئایا لەوکاتەی خودا به جوانترین شێوه مرۆڤی خەلقکردووه له نێر و مێ  هەتا ئیمڕۆ له نێوان دوو مێینەوه یان دوو نێرینه توانیویانه منداڵییان ببێت ، به دڵنیایی نەخێر. واته ئەم جۆره ئەگەر ڕەفتار بێت یان ئارەزوو  یان حەز بێت نەفرەت لێکراوه هەروەک چۆن خودا قەومی ڵووتی له ناوبرد له سەر هاوڕەگەزبازی.

له لایەنێکی وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی که ئەم بڕیاره دژ به مافەکانی مرۆڤ دادەنێن، خودا خۆی دەفەرموێت که من مرۆڤم به ئازادی درووستکردووه ئەو ئازادیه ئازادی ترانسجێندەر نییه بەڵکو ئازادی ژیانه، ڕادەرینه ، هەڵبژاردنه، تێکۆشانه، فێربوونه له هوموو شتێک که ڕێگەی له هیچ مرۆڤێک نەگرتووه چی فێردەبێت له زانست تەنانەت له درووستکراوەکانی خوداش. خۆ ئەگەر ئازادی ترانسجێندەری تیا بوایه ئەندامی نێرینه ومێینەی نه دەکرده ناو مڕۆڤەکان بەڵکو پێی دەوتن بڕۆن بۆخۆتان دروستی وهه ڵبژێرن چی دەبن، به ڵام به دانایی وزانایی خودا مرۆڤەکانی بەو کۆئەندامانەوه خەلقکردووه.

 ب ائێستا بێمه سەر دژ وەستانەوه ی پەرله مانتارەکانی نەوەی  نوێ دژی ئەم پەسندکردنه که دیاره ئه مه بڕیاری سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوارعه بدولواحید بووه، ئەو شاسوارەی دەیوت کەنالێکی تایبەت به ئاینی ئیسلام له ئێن ئاڕ تی دادەنێم، یان خۆی له قسه و تەنانەت وتارەکانیشیدا سوێند به خودا دەخوات  خۆ ناکرێ عادەت و خوومان پێوەگرتووه هەمیشه سوێند به خودا بخۆین، من دەڵێم درۆ دەکات چونکه کەسێک باوەڕی به خودا و ئاین نەبێت هیچ کات سوێندی پێناخوات به تایبەتی که کەسێکی سیاسی و سەرۆکی حزبیش بێت که هه موو قسەیەک دە یکات  حسابە لەسەری.

کەواتە بۆچی ئەم کاره دەکات، دیاره وەڵامەکەی ئاسانه ئەویش بڵاوکردنەوەی بەد ڕەوشتیه له ناو کۆمەڵگەی کوردی که هەتا ئێستاش خێزانی کوردی نموونەی پتەوی پەیوەندی کۆمەڵایەتین  تەنانەت له سەرەتاکانی مرۆڤایەتی و سەرهەڵدانی ئاینەکان که کوردستان به لانکەی شارستانیەت وئاینەکان دادەنرێت و پیرۆزترین شوێنی سەر زەویه که چۆن پێغەمبەر نوح و کەشتیەکەی له کوردستان لەنگەر پێدەگرێت تا دەگاته پێغەمبەر ئیبراهیم باوکی پێغەمبەران، هیچ کاتێک کورد دژی ئاین و دروستکراوەکانی خودا نەبووه  هەربۆیه شتێکی ئاشکرایه که شاسوار دەیەوێ به ناوی ئازادی مرۆڤەوه خوو ڕەوشتی گەنج ولاوی کورد تێکبدات و لەم ڕێگه ناشه رعی و نالۆجیکیەوه دەنگ بۆ خۆی زۆر بکات  ئیدی ئامانج وستراتیجی نەوەی نوێ  تێکدانی کۆمەڵگەی کوردیه ئەو کۆمەڵگەیەی که تائێستا به زیندووترین نەتەوه دادەنرێت که توانیویەتی له شارستانیەتی پێش میدیاشەوه تائێستا زمان و کولتووری خۆی بپارێزت و دژی هەموو ئەو داگیرکەرانەش وەستاوەتەوه که ویستویانه کۆمه ڵگە و بەها بە نرخەکانی تێکبدەن وبیشێوێنن.

لەوانەیە هه ندێک لەوانەی خۆیان به پێشکەوتوو و ڕۆشنبیر دەزانن بڵێن ئەم جۆره مافانه له  وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگه پێدراوه. من لێرەوه پێیان دەڵێم که وڵاتی ئوسترالیا یەکێکه لەو وڵاتانەی باشترین سیستەمی دیموکراتی تیا پیادەدەکرێت و ئازادیەکانی مرۆڤ تێیدا فه راهەم کراوه به هاوڕەگەزبازی و ترانسجێدەریشەوه که خەڵکانێکی کەم هەن خاوەنی ئەم خووانەن  به لەشفرۆشیەوه، بەڵام له هه شت هەرێمی ئوسترالیا که وڵاتەکەی لێ پێکهاتووه  ویستیان بیکەن به یاسا و له ناو حزبەکان به تایبەتی حزبی کرێکاران دەنگدانێکی گشتی بۆ کرد بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا و سەرکەوتوو نەبوو، لەگەڵ ئەوەی که وڵاتەکه فره نەتەوه و ئاینیشه و مافەکانی مرۆڤیش تیا پارێزراوه  لەم چەند ساڵەی دواییش حزبی سێکیس دامه زراوه و ئەو لەشفرۆش وهاوڕەگەزبازانه ئه ندامن تیایدا، بەڵام له ناو خەڵک بەگشتی ئەم جۆره کەسانه قێزەوەن و بێزراون و خۆشیان ناتوانن بەئاشکرا و ئاسانی خۆیان دەرخەن و بناسێنن ئەگەر یاسا نەبێت بیانپارێزێت ئەوا دەکەونه بەر ئەشکه نجه و ئازاری خه ڵک.

کەواته با گشت کەسێک بزانێت هاوڕەگەزبازی و  ترانسجێندەر و لەفرۆشی حەز و ئارەزوویەکی قێزەوەن و بێزراوه و دژ به دروستکراو و داهێنانەکانی خودایه و ئەوەی نەوەی نوێش دەیکات تێکدانی ڕەوشتی لاوان و گەنجانی  کوردستانه و فریودانیانه بەو خەیاڵانەی که گەنجانی هەرزە خه ونی پێوه دەبینن، هەر بۆیه خەڵکی کوردستان دەبێت باش بزانن کێشەی سەرەکی ئێمه سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان له مافه نەک هاوڕەگەزبازی و ترانسجێندەر و لەشفرۆشی، کێشەی ئێمه دامەزراندنی حکومەتێکی شەفافه له خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان نه دزینی پارەی خەڵک به ناوی دروستکردنی سەیرانگە و یاریگە و باخچەی ئاژەڵان و بینا و تەلاری وەهمی.  

له کۆتاییدا هیوادارم ڕووەکانی تری ئەم جۆره کەس و حزبانه  کە به ناوی خزمه ت فریودانی گەنج، لاو و هەرزەکانی کوردستانەوه خۆیان وەها پێشان دەدەن که مافەکانی خەڵکی هاوڕەگەزخواز و ترانسجێندەر و چالاکوانان و هەر کەسێک کە داکۆکیی لەو مافانە بکات، دەپارێزن، بناسن و پەراوێزیان بخەن  و ڕیسوایان بکەن، تا نەتوانن بەها بەرز و پیرۆزەکانی کورد بشوێنن له پێناو بەرژەوەندی خۆیان  و کۆکردنه وەی پاره و سامان.

دکتۆر شۆڕش عەلی تیلەکۆیی

ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان