هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی دەستپێدەکات

دەمژمێر نۆی دوێنێ شەممە، ڕێکەوتی ١١-٥-٢٠٢ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دارستانەکانی بناری چیای هندرێن دەستیپێکرد
دوێنێ شەممە مامۆستا و فێرخوازانی  په‌یمانگه‌ی زاگرۆسی ناحكوومی و فەرمانگەی ژینگەی سۆران و تیمەکانی شارەوانی ڕواندز دەستیان بە پاککردنەوەی دارستانەکانی بناری چیای هندرێن کرد کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت
پارێزگاریکردن لە ژینگە و پاکڕاگرتنی ژینگە ئەرکی هەرە لە پێشی مرۆڤە، بەڵام مخابن  زۆربەی ئەوانەی بۆ سەیران دەچنە ئەو شوێنانە نەک هەر پارێزگاری لە ژینگە ناکەن، بەڵکو پیسیان دەکەن و پاشماوەی خۆراکیان لەوێ جێدەهێڵن، بەو هۆیەوە زیانێکی گەورە بە ژینگە دەگەیەنن، هەرچەندە کە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزی بەردەوام هاوار دەکەن و داوا دەکەن کە خەڵک ڕێنوێنیەکان لەبەرچاو بگرن، بەڵام هێشتا هەر بێ وەڵام ماوەتەوە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە لایەنی پەیوەنددار سزای ئەو کەسانە بدات کە ژینگە پیس دەکەن و پاشەڕۆک و پاشماوەکانیان لەو شوێنی سەیران و گەشتەکانیان فڕێ دەدەن، بەڵام ئەرکی لایەنی پەیوەندداریشە کە شوێنی پێشاو(توالیت) بۆ ڕێبوارەکان دروست بکات