هەڵبژاردنی کوردستان دوا دەکەوێت

وێرای ئەوەی کە پێشتر باس لە بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنی کوردستان لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤ دەکرا، دواتر گوترا کە مانگی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئێستا ئاشکرابووە کە مانگی پێنج ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە ناچێت
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای چەندین کۆبوونەوە بەوە گەیشتووە کە ئیدی ناتوانرێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق  بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئەوان ناتوانن لە مانگی ئایاری ئەمساڵ  خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن، ئیدی بەو هۆیەوە وا چاوەڕوان دەکرێ کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە دوا بکەوێت و لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت