هەڕەشەی قڕکردن لەسەر هەزارەکانی ئەفغانستان درێژەی دەبێت
هەزارە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وڵاتی ئەفغانستانە، بە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوو بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سڕینەوە و لەبن بردنیان دراوە، بەتایبەتیش لەوەتەی تالیبان جڵەوی حوکمی لە ئەفغانستان مسۆگەر کردووە، ئیدی ڕۆژ دوای ڕۆژ هەڕەشەکان گەورتر دەبنەوە. تالیبان کە هێزێکی تووندڕۆی پشتۆکانە، خاکی ئەم وڵاتە بە خۆی دەزانێت و هەموو نەتەوەکانی دیکە بە بیانی دەزانێت. زۆر ڕاشکاوانە دەلێن: تاجیک بۆ تاجیکستان، ئۆزبەگ بڕۆنەوە بۆ ئۆزبەگستان، فارسی دەری بڕۆنەوە بۆ ئێڕان، هەزارە بڕۆن بۆ گۆڕستان. ئەم سیاسەتەش هەموو نەتەوەکانی ناو ئەفغانستانی ترساندووە، بەڵام هەزارەکان لەهەموویان بێ پشت و پەناترن
وڵاتی تاجیکستان پشتیوانی لە تاجیکەکان و ئۆزبەگستان پشتیوانی لە ئۆزبەگەکان و ئێرانیش پشتیوانی لە فارسەکان دەکات، بەڵام هەزارەکان هیچ ناسنامەی دیکەیان نییە، بۆیە تالیبان گوشارەکانی خۆی لەسەر ئەوان چڕ کردۆتەوە
لەم ڕۆژانەدا جارێکی دیکەش بابەتی هەڕەشە و گەفی تالیبان لە دژی هەزارەکان میدیاکانی جیهانی داپۆشیوە، بەڵام هیچیان ناتوانن چارەی ئەو کێشەیە بکەن
لە ڕۆژانی ڕابردوو، ژمارەیەک لە خەڵکی هەزارەی ناوچەی خاس ئوروزگان بە بەڵگە ئەو هەڕەشە و گەفانەی لە لێیان دەکرێت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیان ڕەوانە کردووە. سەبارەت بە کردەی کوشتنی خەڵکی هەزارە، داگیرکردنی خاک، سووتاندنی زەوی و داربڕین لە میانەی نامەیەکدا بۆ ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە
بۆ نموونە؛ ئەمڕۆ بی بی سی بڵاوی کردۆتەوە کە انیشتوانی خۆجێیی ئوروزگان ڕاگەیاندووە، "هێرشەکان لەلایەن دراوسێی پشتونەکانەوە ئەنجامدەدرێن و دەسەڵاتدارانی ناوخۆییش کە هەموویان تاڵیبانن گرنگی بە سکاڵاکانیان نادەن
هەزارەکان تەنیا ناسنامەی ئەفغانستانیان هەیە، ئەم نەتەوەیە زمانی تایبەتیان هەیە و لە زمانی فارسییەوە نزیکە، زۆربەیان شیعە مەزهەبن، بەڵام هەزارەی سوننەش هەن، دەگوترێ کاتێک مەغۆلەکان هاتوونەتە ئێران هەزار ژنی کرمانیان بردووە و بە سەربازانی مەغۆلیان داوە، ئەوانیش منداڵیان بووە، دواتر ئەو ژن و منداڵانەیان لە ئەفغانستان جێهێشتووە، ئیدی دواتر نەتەوەی هەزارە دروست بووە و زێدەکەیان ئەفغانستانە، کەچی دەستەڵاتدارانی ئەفغانستان دەڵێن ئەمانە بێ ناسنامەن و دەبێ هەموویان بکوژرێن
ڕاستییەکەی ئەو کارەسات و تاوانانەی دژ بە هەزارەکان کراون هیچیان لەو تاوانانە کەمتر نین کە داگیرکارانی کوردستان دژ بە کورد ئەنجامیان داوە