هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا دەدرێت و بریندار دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٤ تەقە لە ڕۆبێرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا کرا و بە سەختی بریندار بوو
دەمژمێر ١٤،٣٠ی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا تەقە لە سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا کرا، بەو هۆیەوە بریندار کرا و ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە
فیکۆ لەکاتی سڵاوکردن لە جەماوەر لە بەردەم ناوەندێکی ڕۆشنبیری لە شارۆچکەی هاندلۆڤا کە ١٨٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی براتیسلاڤای پایتەختەوە دوورە، تەقەی لێکرا
بە گوێرەی زانیاریەکان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەیەکی حکومەت، سەرۆکوەزیران زۆر ئاسایی هاتە لای جەماوەر و سڵاوی لێ کردن، بەڵام لە هیکەوە تەقەی لێکرا، پاسەوانەکانی بە پەلە خستیانە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەی و بەرەو نەخۆشخانە بردیان
شیاوی باسە سەرۆکوزیرانی سلۆڤاکیا چەندین جار دژی سیاسەتی ڕۆژئاوا لە پەیوەندی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هەڵوێستی هەبووە و هیوای خواستووە کە بەنزین بە ئاگرەکەدا نەکرێت و بە خێرایی ڕێچارەی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەمەش وای کردووە کە لە ناو خۆی ئوڕووپادا دژایەتی بکرێت
ئەو سەرۆکەی دژی سیاسەتی یەکێتی ئەوڕوپا بوو، ئێستا بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوەو پۆلیسیش ئەو کەسەیان دەسگیرکردووە کە گوایە تەقەی لێ کردووە و هەوڵی تیرۆرکردانی داوە