هەوڵدان بۆ ئاگربڕ لە غەززە ناکام دەمێنێتەوە
شەش مانگ بەسەر دەستپێکی شەڕی بەردەوامی غەززە تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا چەندین دانوستان بە ئامانجی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بەڕێوەچوون، بەڵام ئەم هەوڵانە نەیانتوانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی مسۆگەر بکەن، تەنانەت دوای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە داوای لە ئیسرائیل کردبوو، ئاگربەست جێبەجێ بکات، بە تایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا ، هێشتا باش دەبێت ئەگەر بۆ جەژنی ڕەمەزان ئاگربەست ڕابگەیەندرێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس پشت ڕاستی کردۆتەوە کە تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی ئاگربەست لە قاهیرە بەدی نەهاتووە
بەرپرسێکی حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، “شاندی ئیسرائیل وەڵامی هیچ داواکارییەکی حەماسیان نەداوەتەوە”