هەولێر: گەنجێک دەکوژرێت
ئەمڕۆ سێشهممه، ڕێکەوتی ٧-٥-٢٠٢٤ لە نزیک زانکۆی جیهان له ههولێر، گهنجێك به دهستدرێژیی گولـله كوژرا
دەمژمێر یازدەی ئەمرۆ سێشەممە لە سەر شەقامی سەت مەتری لە نزیک زانکۆی جیهانی شاری هەولیر تەقە لە گەنجێک کرا و کوژرا
بە گوێرەی زانیاریەکان ڕزگاری پرێس چەند کەسێک لە ناو ئۆتۆمۆبیلێکەوە دەستڕێژیان لەو گەنجە کردووە و کوشتوویانە کە تەمەنی بیست ساڵانە
دایکی قوربانییەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە شەوی ڕابردوو تەلەفۆنێکی بۆکراوە وداوای دیداری لێ کراوە و بە مەبەستی کارێک دیدارێکیان لەگەڵ دیاریکردووە و فریویان داوە
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراوەتەوە دەگوترێت لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە، گوایە دوو جاران چۆتە داخوازی کچێک بەڵام دایک و باوکی کچە پێیان نەداوە و دواتر هەڕەشەیان لێ کردووە و ئەمڕۆش کوشتوویانە