هەولێر: نۆڕینگەیەکی جوانکاری دادەخرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٥-٤-٢٠٢٤ سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشكرایان کرد کە نۆڕینگەیەکی جوانکاری لە شاری هەولێر داخراوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥-٤-٢٠٢٤ لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان هۆکاری داخستنی نۆرینگەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بە رێنماییەکانی پزیشکی پێبەند نەبوو
بە گوێڕەی زانیاریەکان لە نۆرینگەکەدا کەسێک وەکوو پزیشک خۆی ناساندووە و کاری کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا پزیشک نەبووە و زانکۆی پزیشکی نەخوێندوە، کەچی کاری پزیشکی جوانکاری بۆتۆکس و فیلەری ئەنجام داوە”.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر نۆرینگەکە داخراوە و ئەو کەسەی کاری پزیشکی ئەنجامدابوو، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە و رەوانەی دادگە کرا