هەشت ماسیگر لە سنووری ڕاپەڕین دەستگیر دەکرێن

ڕاگەیاندنی  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەسیتگیرکردنی هەشت ڕاوچی  ئاشكرا کردووە
 لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی دارستان و ژینگە هاتووە کە دەست بە چوار ماتۆر و چەندین تۆر و کەلوپەلی ماسیگرتن دەستیان بەسەردا گیراوە
بە گوێڕەی زانیاریەکان چوار راوچی لە سنوری بنکەی پۆلسی دارستان وژینگەی چوارقورنە  و چوار ڕاوچییەکەی دیکەش لە لایەن مەفرەزەکانی بەشی جولان دەستگیرکراون