هێشتا تەقەمەنییەکانی ڕژێمی بەعسی تڕۆکراو، هەڕەشە لە کوردستانیان دەکەن

لە سنووری ڕواندزو چۆمان  حەفتاو شە مین و پارچە تەقەمەنی لەناو دەبرێن
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١-٨-٢٠٢٤ بەرێوەبەرایەتی مین تەقەمەنی بە ڕزگاری پرێسی  ڕاگەیاند: لە دوو ئەرکی جیاواز، لە سنووری قەزای ڕواندزو چۆماندا حەفتا و شەش مین و پارچە تەقەمەنی تەقێنرانەوە کە کاتی خۆی ڕژێمی بەعس بۆ ڕێگرتن لە چالاکی پێشـمەرگە و دابڕاندنی ناوچەکە چاندبووی

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو رۆژدا ، کێڵگە مینی (مارێن) لە ناحیەی حاجی ئۆمەران و کێڵگە مینی (گەروی کوپە) لە سنووری قەزای رواندز، بە هاوکاری رێکخراوی (ئای تی ئێف)ی سلۆڤینی پاک کرانەوە

هەر بە گوێڕەی ئەو زانیاریانە  زیاتر لە  شەشت و حەوتمین و  نۆ تەقەمەنی دیکەی ڕژێمی عێراق لەلایەن تیمی لەناوبردنی  بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر  پوچەل کراونەتەوە